مەقالەکان

ڤیدیۆیەكم بینی هی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیە و وێنەی له‌شكركێشی سوپای به‌ریتانیا گیراوە به‌ره‌و پارێزگای دیاله‌ وشاری خانه‌قین لە 18 ئازاری 1917 ، كە لە ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیاوە وەرگیرابوو.

بەڕاستی كە ڤیدیۆكە دەبینیت دڵ تەنگ دەكات، هەست دەجوڵێنێ، ناخ دەهەژێنێت.
دەكرێت ئەم خەڵكى عێراقە چاك وبێ پەڵە بن و دەستگرتوو بن بە قورئان وحەدیسەوە وخۆخۆریش نەبن كەچی لە ماوەی كەمتر لە سەدەیەك دووجار داگیر بكرێت لەلایەن دوژمنانی خاك ودینیانەوە...؟!
بەڕاستی كە ڤیدیۆكە دەبینیت لات ڕوون دەبێتەوە كە ئیستعمار هەرگیز خێری بە دوای خۆیەوە نەهێناوە.

4دیسمبر2014