مەقالەکان

خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی الفجر باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه‌ ئیماندار له‌ سه‌ره‌ مه‌رگدا پێی ده‌وترێ: ﴿يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً واته‌:: ئه‌ى ده‌رونی ئاسوده‌ ودڵنیا بگه‌ڕێوه‌ بۆلای په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت به‌ دڵێكی ڕازیه‌وه‌، ڕازی به‌وه‌ى خوای پێیت ده‌به‌خشێت.

ئه‌ڵێم: توخخوا كه‌سێك چ دڵێكی خۆش بێت له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا فریشته‌كان وای پێ بڵێن، له‌ كاتێكدا نه‌فسی به‌ ئیسلام ویاسا وئه‌حكامه‌كانی ئاسوده‌ نیه‌ ولێی دڵنیا نیه‌....

ده‌سا خوا یه‌گیان دڵێكمان پێ ببه‌خشی ڕازی بێ به ئیسلامه‌كه‌ت، دڵنیا بێت له‌ په‌یامه‌كه‌ت، ئاسوده‌ بێت به‌ هه‌واڵ وئه‌حكامه‌كانى شه‌رعه‌كه‌ت...

3یونیو2013