مەقالەکان

سه‌رنج بده‌ن له‌ سوره‌تی (الفلق) دا په‌نا ده‌گریت به‌ (یه‌ك) صیفه‌ت له‌ چوار شت؛  په‌نا ده‌گریت به‌: ﴿رب الفلق له‌ (چوار) شتی گه‌وره‌:

  1. له‌ شه‌ڕی: ﴿ما خلق.
  2. هه‌روه‌ها له شه‌ڕی: ﴿غاسق إذا وقب﴾.
  3. هه‌روه‌ها له شه‌ڕی: ﴿النفاثات في العقد﴾.
  4. هه‌روه‌ها له‌ شه‌ڕی: ﴿حاسد إذا حسد﴾.

به‌ڵام له‌ سوره‌تی (الناس) په‌نا ده‌گریت به: (سێ) سیفه‌ت:

  1. به‌ ﴿رب الناس﴾.
  2. به‌ ﴿ملك الناس﴾.
  3. به‌ ﴿إله الناس﴾.

په‌نا له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌گریت له‌ شه‌ڕ وخراپه‌ى شه‌یتان، ده‌ى ورد به‌ره‌وه‌ وبزانه‌ چ دوژمنێكت هه‌یه، بۆیه‌ وریای به‌ ....

٢٢مايو٢٠١٣