بسم الله الرحمن الرحیم
ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی
ماوەیەكە ناوەناوە پارچە موحازەرەیەكمان بڵاودەكرێتەوە كە باسی ئەو حەدیسەی تێدایە : «أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دما‌ءهم وأموالهم»..
سەرەتا من سەرلەبەری ئەو دیدەی لەو چەند چركە پچڕاوەوە دروست ده‌كرێت لە مێشكی هەندێك دا ڕەت دەكەمەوە، وبەرپرسم لە وتەكانم نەك لە لێ كدانەوەی كەس، لێ كدانه‌وه‌كانیشتان هەموی با دەیبات إن شا‌ءالله ئەوەی هەقە هەر دەمێنێتەوە وپوچ پوش وپه‌ڵاش وبه‌تاڵ وسوكیش با ده‌یبات ﴿فأما الزبد فيذهب جفاء وأما ما ينفع الناس فيمكث في الأرض﴾، وبەردەواميش دەبین پشتویان به خوا لە بانگەوازی ڕەحمەت ومیانڕەوی ودور لە توندڕەوی وشل ڕەوی خۆمان كە ئەفەرموێ: ﴿وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين﴾.
وئەوانەشی تەشویش دروست دەكەن زوو دەتوێنەوە ودەپوكێنەوە به حه‌ول وقوه‌تی خوا: ﴿فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَا‌وً ؤأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ﴾ .
بێگومان من ئەم جۆرە كار یا پەرچ كردارانەی كۆمەڵێك بە كارێكی مەبەست دار لێی تێ دەگەم ولە چەندین چوارچێوە جێی دەبێتەوە، لەوانە:
چوارچێوەی بە داعش پیشاندانی ئه‌هلی سوننه وپێشینیانی كوردستان كە خوێنی خەڵك بە حەڵاڵ دەزانن، ئەم هەوڵەش كۆن بووە وماوەی بەسەر چووە وخەڵكیش تێیگەیشتوە بۆیە تازەكردنەوەیی وگەرم كردنەوەی سودێكی وای نابێت جگە لە لەدەست دانی متمانە نەبێت لە لای هەوادارانیان.
هەروەها لەسەنگەر بوون بۆ مامۆستایانی ئاینی بە گشتی كە لە كوێ هەڵەیەكی كرد -ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت- فو بكەن بە بوقدا كارێكە دوورە لە ئەخلاقی مرۆڤایه‌تی بە بێ گەڕانەوە بۆ مامۆستا ئاینیەكە.
هەروەها ئەم هەمو هێرش وهات وهاوارە -ولله الحمد أولا وآخرا- بەڵگەی كاریگەری ئەو بانگەوازەیە به فه‌زڵی خوا، وهاواریش بە گوێرەی ئازارە...
هەروەها كە لە موحازەرەكەشدا ئەوترێ كافرە، تەكمیلە ده‌كرێت بەڵام لەو پارچە ڤیدیۆیەدا بڕاوە -دیاریشه به مه‌به‌سته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان هێناوه-، جا لە تەكمیلەكە ئەوترێت: كۆكن لەسەر ئەوەی كوفری كردوە، بەڵام ڕاجیاوازن كوفرەكە گەورەیە یان بچوك، دەی بێگومان ئەم وتە تەواوە وكێشەی تێدا نیە ووتەی سەرجەم زانایانی ئیسلامە.
هەروەها هیچ یەكێك لە زانایانی ئیسلامم نەبینیوە بڵێ هەركەس نوێژی نەكرد یەكسەر لە ملی دەرێت وخوێنی حەڵاڵ ئەبێت، كەس وای نەوتوە.
ته‌نانه‌ت به‌و بۆچونه‌ش بێت نوێژنه‌كه‌ر باوه‌ڕدار نه‌بێت بۆچونی هه‌ندێكه له سه‌رانی چوار مه‌زهه‌به‌كه جا نازانم ئێوه كێشه‌شتان له‌گه‌ڵ چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ش هه‌یه!؟
هەروەها خێره ناڕه‌حه‌تن به نوێژ كردنی خه‌ڵك وئه‌تانه‌وێت ئه‌و وتانه بڵاو نه‌بێته‌وه كه باسی مه‌ترسی نوێژ نه‌كردن ده‌كه‌ن له كاتێكدا كۆتایی ڕەمەزانە و زۆركەس دوای ڕەمەزان واز لە نوێژ دێنێت جا باسی مه‌ترسی واز لێ هێانی بكرێت وبەڵگەكانیان بخرێته ڕوو. ئەمە ئوسلوبی زانا وعاقڵەكانە وهەموی كۆكە كه: «لكل مقام مقال».
سه‌رباری ئه‌وه‌ش بۆ به خواناسی خه‌ڵك قه‌ڵس ده‌بن وبه‌دوای سوككردنه‌وه وپه‌رچ كردنی داری ڕازاوه‌ی دی؟!
سەرباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش وتارەكە مێژوەكەی ئەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵی پێش ئێستا (كاتی ئه‌م نوسینه). كەوا دەزانم شەش بۆ حەوت ساڵ دەبێت.
پێش كۆتایی سوپاسی خوای گەورە دەكەین كە هەڵوێستمان زۆر ڕونە لەمەڕ پرسی تەكفیر و داعش و حەڵاڵ كردنی خوێنی موسڵمانان وهتد... هەركەس بەس بگەڕێ وتە ونوسینی ئێمەی بەرچاو دەكەوێت لەو بارەوە، كە زۆر بەڕونی:
1. دژی تەكفیری موسڵمانانین.
2. دژی ئەو كارانە قیزەونانەی داعشین كە بووەتە مایەی ناشیرین كردنی ئیسلام.
3. خوێن وماڵ وناموسی هەمو موسڵمانێك بە پارێزراو دەزانین.
4. له هه‌موو ته‌مه‌نم دا كه‌سیشم ته‌بدیع نه‌كردووه چ جای ته‌كفیر؟!
سه‌یریش له‌وه‌دایه تا دوێنێ ده‌یانون مورجیئه‌ن، كه‌چی ئێستا دژه‌كه‌ی ده‌ڵێن!!
جا بۆیە با هیچ لایەنێك خۆی ماندو نەكات وچونكە ڕەنج وماندوو بونیان بە فیڕۆ ڕۆیشتوە و دەڕوا و ئێمە لە ڕێگاكەدا بەردەوامین سەرباری لەمپەرەكان پشتیوان به خوا.
لە كۆتاییدا داواكارم لە میدیاكان بە هەمو جۆر و شێوازەكانیانەوە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەمو بابەتێك دا بكەن و وتارێكی بیست یان سی دەقیقەیی، یەك دەقیقەی لێ نەبڕن وبڵاوی بكەنەوە بۆ مەرامێكی خراپ، لە كاتێك دا خاوەنی ئەو پارچە وتاره دەیان وتەی بیستراو وبینراو وخوێنراوی دژی ئەو مەبەستەی ئێوه هەیە كە لە پێناوی دا ئەو پارچە وتاره بڵاو دەكەیتەوە.
به‌نده‌ی خوا
علی خان
12ی ڕەمەزانی1436
29ی حوزەیرانـ(6)ـی2015
مزگه‌وتی قازی محمد (رحمه الله تعالی).
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە