مەقالەکان

روژنامەی (معاریف)ی صەهیۆنی ئەڵێ: بەشداربوانی مەراسیمی بە خاكسپاردنی شارۆن ئەوەندە كەم بوون، لیژنەی ئامادەكاری بەخاكسباردنەكە ناچار بوون سەرپەرشتیاران وئەو كرێكارانەی لەو شوێنەدا بوون بەشداری پێ بكەن تا قه‌ره‌باڵغ ده‌ر بكه‌وێت ...

ئایا ئەمە بەڵگەی ئەوە نیە كە شارۆن لەلای میللەتەكەی خۆیشی خۆشەویست نەبووه؟!
ئەی بۆ تەرمەكەی ماندیلا زیاتر لەسەد هەزار ١٠٠٠٠٠ كەس ئامادەی بوو؟!
ئەی شارۆن چ ستەمێكی كردوه تا وای لێ بێت؟!

ئەوەیان بە جێ بهێڵن بۆ ڕێكخراوی «هیومن رایتس ۆچ» كە لە بەیاننامەیەكدا ئەڵێ: بە ئەسەفین كە مرد پێش ئەوەی ڕوبەڕوی دادگا بكرێتەوە، بە تایبەت لەسەر قەسابخانەكانی سالی ١٩٨٢».

یەكێكی تر لەو شتانەی مایەی دڵخۆشیە، پەرلەمانی ئەوروپا لە دانیشتەكەی ئەم دواییەی خۆیدا لە فه‌ره‌نسا، ڕەدی كردەوە یەك دەقیقە بە پێوە ڕاوەستن وەكو پرسە بۆ شارون، چونكە دەستی هەبووە لە كوشتنی هەزارەها فەلەستینی بێ تاوان. والحمد لله تعالی.
﴿وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ
هەروەها وتەبێژی ڕەسمی بە ناوی سیاسەتی دەرەوەی پارتی چەپی سویدی ئەڵێ‌: شارۆن بەرپرسە لە چەندین قەسابخانەی فراراوان دەرهەق بە فەلەستینیەكان...

ئەمانە:
نە فەلەستینین
نە عەرەبن
نە موسڵمان
بەڵام لە ئاست ئەو هەقە هاتنە قسه...

١٨ ربیع١ ، ١٤٣٥

 

16ئازار2014
١ شەممە