ئەگەر پێت خۆشە بەرچاو ڕۆشنیەكت هەبێت لەسهر ئهم بارودۆخە، ئەم حەدیسە بخوێنەوە:
له «صحيح مسلم» دا هاتوه له (كتاب الإمارة، باب الْوَفَاءِ بِبَيْعَةِ الْخُلَفَاءِ الأَوَّلِ فَالأَوَّلِ) (1844). لە عەبدولڕەحمانی كوڕی عەبد ڕەب ئەلكەعبە، وتی:
دَخَلْتُ الْمَسْجِدَ فَإِذَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ جَالِسٌ فِى ظِلِّ الْكَعْبَةِ وَالنَّاسُ مُجْتَمِعُونَ عَلَيْهِ ، فَأَتَيْتُهُمْ ، فَجَلَسْتُ إِلَيْهِ ، فَقَالَ:
چومە مزگەوتی حەرامەوە تەماشا دەكەم عەبدوڵڵای كوڕی عومری كوڕی عاص لە سێبەری كەعبەدا دانیشتوە وخەڵكیش بە دەوریدا قسەى بۆ دەكردن ، منیش ڕۆیشتم بۆ لای ودانیشتم. وتی:
كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وآله وسلم- فِى سَفَرٍ فَنَزَلْنَا مَنْزِلاً؛ فَمِنَّا مَنْ يُصْلِحُ خِبَاءَهُ، وَمِنَّا مَنْ يَنْتَضِلُ، وَمِنَّا مَنْ هُوَ فِى جَشَرِهِ،
لەگەڵ پەیامبەری خوا بووین صلی الله علیه وآله وسلم لە سەفەرێكدا، ولە شوێنێك لاماندا؛ ئەوەبوو هەندێكمان خەریكی چاككردنی خێمەكەی بوو، وهەشمان بوو تیری دەهاویشت وخۆی ڕادەهێنا، هەشمان بوو سەرقاڵی دەركردنی ئاژەڵەكانی بوو بۆ لەوەڕ. یانی هەركەسێكمان وسەرقاڵی كاری خۆی بوو.
إِذْ نَادَى مُنَادِى رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وآله وسلم- الصَّلاَةَ جَامِعَةً.
ئا لەو كاتەدا بانگكەری پەیامبەر صلی الله علیه وآله وسلم جاڕی لێدا ووتی: وەرن بۆ نوێژ وكۆ ببنەوە بۆی.
فَاجْتَمَعْنَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وآله وسلم- فَقَالَ:
ئێمەش كۆبوینەوە ونوێژی بۆ كردین وپاشان فەرموی:
«إِنَّهُ لَمْ يَكُنْ نَبِىٌّ قَبْلِى إِلاَّ كَانَ حَقًّا عَلَيْهِ أَنْ يَدُلَّ أُمَّتَهُ عَلَى خَيْرِ مَا يَعْلَمُهُ لَهُمْ ، وَيُنْذِرَهُمْ شَرَّ مَا يَعْلَمُهُ لَهُمْ.
بێگومان هیچ پەیامبەرێكی پێش من نەبووە مەگەر هەق بووە لەسەری ڕێنمویی ئوممەتەكەی بكات بۆ هەرچی شتێك زانیبێتی خێری ئوممەتەكەی تێدایە، وهەروەها ئاگادار وهۆشیاریان بكاتەوە لە هەر شتێك زانیبێتی شەڕی ئوممەتەكەی تێدایە.
وَإِنَّ أُمَّتَكُمْ هَذِهِ جُعِلَ عَافِيَتُهَا فِى أَوَّلِهَا ، وَسَيُصِيبُ آخِرَهَا بَلاَءٌ وَأُمُورٌ تُنْكِرُونَهَا ، وَتَجِىءُ فِتْنَةٌ فَيُرَقِّقُ بَعْضُهَا بَعْضًا، وَتَجِىءُ الْفِتْنَةُ فَيَقُولُ الْمُؤْمِنُ هَذِهِ مُهْلِكَتِى، ثُمَّ تَنْكَشِفُ، وَتَجِىءُ الْفِتْنَةُ فَيَقُولُ الْمُؤْمِنُ: هَذِهِ هَذِهِ.
بێگومان ئەم ئوممەتەتان بێوەییەكەی خراوەتە سەرەتاكەیەوە، وكۆتاییەكەی توشی بەڵا وشتانێكی وا دەبێت كە پێتان ناخۆشە، فیتنە لە دوای فیتنە دێت بەڕادەیەك ئەمەكەیان ئەوەكەیان سوك دەكاتەوە، یانی: فیتنەیەك دێت زۆر ناڕەحەتە پاشان فیتنەیەكی تر دێت ئەوەندە ناڕەحەتە لە ناڕەحەتی پێشتر سوك دەكاتەوە ئیتر فیتنە لە دوای فیتنە دێت ئەمەكەیان لەوەكەیان ناڕەحەتتر وقورستتر.
فَمَنْ أَحَبَّ أَنْ يُزَحْزَحَ عَنِ النَّارِ وَيَدْخُلَ الْجَنَّةَ:
جا هەركەسێك پێی خۆشە لە ئاگر دوور بخرێتەوە وبڕواتە بەهەشتەوە ئەوا:
1. فَلْتَأْتِهِ مَنِيَّتُهُ وَهُوَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ.
1. با هەتا دەمرێت بەردەوام بێت لەسەر باوەڕبوون بە خوا وبە ڕۆژی دوایی. دیارە فیتنەكان ئەوهندە ناڕەحەتن ئیمانی موسڵمان لەق دەكەن ولاوازی دەكەن تەنانەت وای لێدێت هەیە بەیانی موسڵمانە وئێوارە كافر. بۆیە پەیامبەر -صلى الله عليه وآله وسلم- دەترسێت وئەفەرموێ: با كە مرد باوەڕی بە خوا وبە ڕۆژی دوایی هەبێت.
2. وَلْيَأْتِ إِلَى النَّاسِ الَّذِى يُحِبُّ أَنْ يُؤْتَى إِلَيْهِ.
2. هەروەها با مامەڵەی لەگەڵ خەڵكدا بەو شێوازە بێت كە پێی خۆشە خەڵك لەگەڵ خۆی هەڵسوكەوت بكەن. ئەمەش ڕستەیەكی زۆر گشتگیرە وچیت بۆ خۆت پێ خۆشە بۆ براكەشت پێت خۆش بێت وچیت پێ ناخۆشە لەگەڵت بكرێت لەگەڵ خەڵكی مەكە.
- وَمَنْ بَايَعَ إِمَامًا فَأَعْطَاهُ صَفْقَةَ يَدِهِ وَثَمَرَةَ قَلْبِهِ فَلْيُطِعْهُ إِنِ اسْتَطَاعَ، فَإِنْ جَاءَ آخَرُ يُنَازِعُهُ فَاضْرِبُوا عُنُقَ الآخَرِ ».
- وهەر كەسێك بەیعەت وگفتی دا بە كاربەدەستێكی موسڵمان ودەستی خستە وناودەستی وپوختە وخاڵصیی پەیمانی دڵی خۆی پێدا، ئەوا با گوێڕایەڵی بكا هەتا توانی، خۆ ئەگەر یەكێكی تر هات وململانێی كرد كە بێتە جێگای ، ئەوا نەهێڵن هەتا پێتان دەكرێت خۆ ئەگەر شەڕی كرد ئەوا شەڕی لەگەڵ بكەن ئەگەر هەر نەكرا بیكوژن. ئەمەش بۆ دروست نەبونی فیتنە وپشێوی.
فَدَنَوْتُ مِنْهُ، فَقُلْتُ لَهُ: أَنْشُدُكَ اللَّهَ! آنْتَ سَمِعْتَ هَذَا مِنْ رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم-؟ فَأَهْوَى إِلَى أُذُنَيْهِ وَقَلْبِهِ بِيَدَيْهِ، وَقَالَ: سَمِعَتْهُ أُذُنَاىَ وَوَعَاهُ قَلْبِى.
جا منیش لێی نزیك بومەوە وپێم وت: سوێندت ئەدەم بە خوا ! تۆ ئەمەت بە گوێی خۆت لە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم بیست؟! ئەویش هەر دوو دەستی برد بۆ گوێی ودڵی ووتی: گوێكانم بیستی ودڵیشم بە ئاگا بوو.
14یونیو2014
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە