ئه‌حكامه‌كانی كۆرپه‌له جۆراوجۆره، هه‌یه‌تی په‌یوه‌سته به‌و كاته‌ی دڵۆپه ئاوه، وهه‌شیه‌تی په‌یوه‌سته به‌و كاته‌ی خوێنپاره‌یه، هه‌شیه‌تی په‌یوه‌سته به‌و كاته‌ی گۆشتپاره ودروستكراوه، هه‌شیه‌تی په‌یوه‌سته به كاتی ڕوح له به‌ر بووندا، هه‌شیه‌تی پوه‌سته به كاتی له دایك بوونی به زیندویه‌تی، ئه‌مه‌ش كردیه پێنج حوكم:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌سته به‌و كاته‌ی دڵۆپه ئاو «النطفة»ێكه، جا له‌و كاته‌دا دروست له بار ببردرێت ئه‌گه‌ر پێویستیه‌ك «الحاجة» هه‌بوو ئه‌گه‌ر زه‌روریش «الضرورة» نه‌بێت.
دووه‌م: په‌یوه‌سته به‌و كاته‌ی خوێنپاره «علقة»یه، له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر زه‌رور نه‌بێت دروست نیه له بار ببرێت.
سێیه‌م: په‌یوه‌سته به‌و كاته‌ی گۆشت پاره‌یه‌كی دروستكراوه «مضغة مخلقة» له‌م كاته‌دا خوێنی زه‌یسانی لێ موته‌ره‌تب ده‌بێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئافره‌ت كۆرپه‌له‌ی له بار چو پێش ئه‌وه‌ی پارچه گۆشتێكی دروستكراو بێت ئه‌وا ئه‌و خوێنه به خوێنی منداڵ بوون وزه‌یستانی هه‌ژمار ناكرێت.
چواره‌م: په‌یوه‌سته به‌و كاته‌ی ڕوحی به به‌ردا بكرێت، له‌م كاته‌دا نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت وكفن ده‌كرێت وده‌شۆردرێت وله‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌نێژرێت وناو ده‌نرێت وهه‌روه‌ها گوێزه‌بانه‌شی بۆ ده‌كرێت.
پێنجه‌م: په‌یوه‌سته به‌و كاته‌ی به زیندویه‌تی له دایك ده‌بێت، له‌م كاته‌دا میراتیشی به‌ر ده‌كه‌وێت، چونكه میراتی به‌ر ناكه‌وێت مه‌گه‌ر به زیندویه‌تی له دایك ببێت وه‌ك زانراوه.
شێخمان عوسه‌یمین
٢٣ أكتوبر ٢٠١٤ ·
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە