له ئیسلامدا كتێبی زۆر نوسراون وبه ئه‌وانه‌ی ده‌ست نوسن وبه ئه‌وانه‌شی له چاپ دراون؛ ملیۆنان تێ ده‌په‌ڕێنن.
به‌ڵام له چاو ئه‌و ژماره زۆره؛ كه‌م كتێب هه‌یه زۆر ناوبانگ په‌یدا بكات وبڵاو ببێته‌وه وله هه‌مو ماڵێك وله نێو هه‌مو كتێبخانه‌یه‌ك ولای هه‌مو چین وتوێژێك ده‌ستت بكه‌وێت.
له‌وانه: كتێبی صه‌حیحی بوخاری، وریاض الصالحین، وته‌فسیری ئیبن كه‌سیر وهتد زۆرن...
ئه‌م جۆره ناوبانگیهش زانایان -زۆرجار- ده‌یگێڕنه‌وه بۆ بوونی دڵسۆزی ونیاز پاكی -خوای مه‌زنیش زاناتره-.
جا یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی له سه‌رده‌می خۆماندا ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌بوه وهه‌یه وزۆر به‌ر بڵاوه وله هه‌مو ماڵ وكتێبخانهیهكدا هه‌یه ومليۆنان نوسخه‌ی لێ چاپ كرا، بریتیه له كتێبی: (حصن المسلم = قه‌ڵای موسڵمان)، له نوسینی شێخ #سعيد_بن_وهب_القحطاني
كه سپێده‌ی ئه‌مڕۆ 20-1(محرم)-1440 / 1-10-2018 له شاری ڕیاز وه‌فاتی كرد.
ئه‌م مردنهشی -رحمه الله تعالی- ده‌وره‌یه‌كی بیر هێنامه‌وه كه یانزه ساڵێكی پێش ئێستا كردمه‌وه له مزگه‌وتی شێخ ئیبراهیمی كه‌لار، بۆ له‌به‌ر كردنی كتێبی ناوبراو، ئه‌وه‌بو الحمد لله كۆمه‌ڵێك برا به‌شداریان كرد ویه‌كه‌م ودووهمهكهم له بیر دێت كه كاك أحمد ومامۆستا عادل بون ودیاری زۆر به نرخیشیان پێشكه‌ش كرا.
هه‌روه‌ها پێش نزیك نۆ ساڵێك كتێبێیكم وه‌رگێڕا له باره‌ی ئهسمائوصیفاتهوه وتهواویش بووه وداخل كۆمپیوته‌ریش كراوه به‌ڵام سه‌رقاڵی رێگر بوو له له‌چاپدانی به‌شكو خوای ته‌عالا ئاسانی بكات.
داواكارم له خوای گه‌وره لێی خۆش بێت وله تاوانه‌كانی ببورێت، لێبورده‌یی له‌گه‌ڵدا بكات، ماڵ وحاڵی ئاخیره‌تی باشتر بكات له ماڵ وحاڵی دونیای.
په‌روه‌رینی مه‌زن له ئێمه‌ش ببوره ولێمان خۆش ببه وئاخیرمان خێر بكه.
هه‌ژاری ڕه‌حمه‌تی خوا
علی خان
21/1/1440 - 1/10/2018
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە