ڕاڤه‌ی نامیلكه‌ی (الدرة المختصرة فی محاسن الإسلام) للشیخ عبد الرحمن بن ناصر السعدي

بۆ بڕوابون به‌ خوا هه‌یه‌؟ بۆ نوێژ هه‌یه‌؟ بۆ ڕۆژو؟ بۆ زه‌كات؟ بۆ ده‌ستبڕین؟ یا ڕه‌جمكردن؟ بۆ ته‌ڵاق هه‌یه‌؟ بۆ بۆ؟ ئه‌م وانه‌ ده‌نگیانه‌ بریتیه‌ له‌ ڕاڤه‌كردنی نامیلكه‌یه‌كی شێخ سه‌عدی كه‌ باسی جوانیه‌كانی ئیسلام ده‌كات له‌ ته‌شریعه‌ته‌كانی، ووه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ت به‌ ڕونی ده‌داته‌وه‌. جا ئامۆژگاری هه‌مو موسڵمانێك ده‌كه‌م گوێی لێ بگرێت به‌ تایبه‌ت له‌م ڕۆژگاره‌ی كه‌ هه‌وڵی زۆر ده‌درێت ئیسلام ناشیرین بكرێت. جا ئه‌م كتێبه‌ باسی جوانیه‌كانی ئیسلام ده‌كات.