پێشەكی چاپی نۆیهم
الحمد لله رب العالمین، والصلاە والسلام علی نبی الله اڵامین، وعلی ێله وأصحابه، أما بعد:
خوێنەرانی بەڕێز! ئەمە چاپی نۆیەمی كتێبی: «چۆن تەوبە بكەمە؟»، كە چاپێكی هەڵە چنی كراو و بۆ زیاد كراوە، ناوەكەشی گۆڕدراوە بۆ: «ڕێگای كامەرانی»، چیرۆكی ناوگۆڕینەكەش، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی جارێكیان بە دیاری بەخشیمە كەسایەتیەك، ئەویش دیارە ئیحراج بوو ناونیشانەكەی بینی، هەستی كرد من پێی دەڵێم: تەوبە بكە! بۆیە پێی وتم: من لە زووەوە تەوبەم كردووە! هەروەها جارێكی دی كەسێك لە ئەوروپاوە تەلەفۆنی بۆ كردم وچیرۆكێكی نزیك لە ئەوە ڕویدا. هەروەها یەك دوو كەسێك هەستیان بە ئیحراجی دەكرد لە كتێبخانە بڵێن: كتێبی: «چۆن تەوبە بكەم»م دەوێت؟ جا بۆم دەركەوت بە دەر لە ئەو چیرۆكانە، ناوی كتێبەكە بگۆڕم بۆ ناوێك هیچ كەس شەرم نەكات وهەست بە ئیحراج بوون نەكات بە خاوەن كتێبخانەیەك بڵێ: فڵان كتێبم دەوێت.
ئەم چاپی نۆیەمەش بڕێك باس وپرسی گرنگی تری بۆ زیاد كراوە، داواكارم لە خوای گەورە بیكاتە مایەی زیاد كردنی چاكەكانمان ولە تاوانمان ببورێت، وئیخڵاصم پێ بدات بە مەزنی ومیهرەبانی خۆی...
علي خان
***
دهستپێك
لەبەر ئەوەی خوای مەزن لە قورئاندا فەرمان دەكات بە سەرجەم موسڵمانان كەوا تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆی لای و ئەفەرموێ: {وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} [النور: 31]، «تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خوا ئەی ئیمانداران هەر هەموتان، بەڵكو سەرفراز ببن».
هەروەها بەندەكانی كردۆتە دوو بەشەوە: تۆبەكار و ستەمكار و هەرگیز سێیەمی بۆ نیە، دەفەرموێت: {وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ} [الحجرات: 11]، «وهەركەسێك تەوبە نەكات، ئا ئەوانەن ستەمكارەكان».
هەروەها لەم ڕۆژگارەشماندا، خەڵك زۆر لە ئاینەكەی خوای گەورە دووركەوتونەتەوە، دەبینی سەرپێچی و خراپە و فەساد هەموو شوێنێكی گرتۆتەوە، تەنانەت وای لێ هاتووە یەكێك نەماوەتەوە پرشی خراپەی بەر نەكەوتبێت، مەگەر ڕەحمی خوای بە بەزەیی.
بەڵام سوپاس بۆ خوا كۆمەڵێكی باش لە خەوی بێ ئاگایی وتاوان بێدار بوونەتەوە و هەستیان كردوە كە چەند كەمتەرخەمن لە ئاست خوای میهربان، بۆیە پەشیمان بوونەوە، هەندێكی تریش بێزار بوون لە ژیانی تەنگ وتەسكی وناڕەحەتی، ئەوەتا بە دوای ڕێگەیەكدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە تاریكستان دەربچن بەرەو نورستان، بەڵام لە ڕێگادا شتانێكیان دێتە پێش وا دەزانن ڕێگرە لە نێو ئەوان و تەوبەدا...
جا ئەمە كورتە باسێكە لەو بارەیەوە، داواكارم لە خوای بەخشندە ومیهرەبان، قبوڵ كاری تۆبەی تۆبە كاران، تەوبە لە من وئێوە وهەموو موسڵمانێك قبوڵ بكات.
لە كاتێكدا ئەم نامیلكەیە دەخەمە بەردەستتان، خوا ئەزانێت چەند خۆم بە كەمتەرخەم دەزانم، چەند شەرم دەمگرێت لە بارەی تەوبەوە بدوێم، جارێك تەوبە دەكەین سەد جار تاوان دەكەین، جارێك بە فەرمانی خوای میهرەبان دەڕۆینە ڕێوە سەد جار شەیتان گۆڵمان دەدات. ئاخر تەوبە كردن پیشەی هەمیشەیی پێشینی چاك وپیاو چاكانمان بووە، بەرنامەی كاری ڕۆژانەیان بووە، هەربۆیە هەقی خۆی بوو پیاوی خۆی بێتە مەیدان وگوتاری خۆی بدات ولاپەڕەكان ڕەش بكاتەوە، هەر بۆیە پڕ بە دەمم ڕای دەگەیەنم: ئەمە لە ڕوانگەی هەست كردن بە بەرسیاریەتیەوە نوسراوەتەوە نەك لە ڕوانگەی ئەهلیەتەوە.
جا ئەم چەند دێڕە دیاری منە بۆ هاو دەردەكانی هاوڕێم:
بۆ ئەوانەی بە دەست تاوانەكانیانەوە گیرۆدە بوون...
بۆ ئەوانەی تاوانەكانیان بەندی كردون...
بۆ ئەوانەی ستەمی زۆریان لە خۆیان كردوە...
بۆ ئەوانەی زۆرێك لە تاوان ئەنجام دەدەن و كەم جار تەوبە دەكەن...
بۆ ئەوانەی زۆر جار بڕیاری تەوبە كردن دەدەن... بەڵام دوای دەخەن...
بۆ ئەوانەی تاوانەكانیان لەو پەروەردگارە بە ڕەحمە دوری خستونەتەوە...
بۆ ئەوانەی تاوانەكانیان بووە بە مایەی دواكەوتنیان لە كاروانی پیاو چاكان...
بۆ ستەمكارێلێكی تاوان پیشەی هاو شێوەی ئێمە...
هەروەها بۆ:
ئەوانەی هیچ دەرگایەكی خراپە نەماوە لێیان نەدابێت...
ئەوانەی لە تەمەنیان قورئانیان نەخوێندوە...
ئەوانەی لە تەمەنیان سوژدەیەكیان بۆ خوا نەبردوە...
ئەوانەی لە تەمەنیان تامی باوەڕیان نەچەشتووە...
ئەوانەی ئەیانەوێت بە ڕاستی تامی ژیان وكامەرانی بچژێن...
ئەوانەی زۆر تاوان بارن، واش ئەزانن چاكە كارن و هیچ خراپەیەكیان نەكردوە...
ئەوانەی بە دوای پڕ كردنەوەی كەلێنەكانی ژیانیاندا دەگەڕێن...
ئەمانە و جگە لە ئەمانیش... ئەم دیاریە پێشكەش دەكەم...
بە هیوای ئەوەی: پوچەڵ كەرەوەی پیلانەكانی شەیتانە مرۆیی و جنۆكەییەكان بێت كە دەیانەوێت كەس تەوبە نەكات، ئەوانەی بوونەتە بەر بەستی ڕێی تەوبە كردن وڕوو لە خوا كردن.
بە هیوای ئەوەی: ڕێ نیشاندەری تاوان بار بێت بۆ چۆنێتی تەوبە كردن، ڕێنمایی كاری تەوبە كار بێت بۆ چۆنێتی بەردەوام بوون...
بە هیوای ئەوەی: ئەو ئاوە سازگارە ساردە بێت كە لە دوای گەرما و شەكەتیەكی زۆر دەخورێتەوە...
بە هیوای ئەوەی: فێنكی دەرونەكان بێت...
لە بیرت نەچێت عیبرەت بە ڕێكی كۆتاییە... نەك كەم وكورتی سەرەتا..
دواكارم لە خوای گەورە، سوود بە من و برا و خوشكانم بگەیەنێت، ئەوەشی عەیبێكی تێدا دەبینێت بەخیلی نەكات لە ئامۆژگاری، ئەوەشی سودێكی لێ دەبینێت دوعایەكی خێر بكات، بەسم بێت خوا دوعایەكی خێری یەكێكتان بۆ من قبوڵ بكات.
هەر هەق و ڕاستیەكیشی تێدا بینرا ئەوە تەنها لە خوای مەزنەوەیە و هەر ئەو خاوەن فەزڵ و بەخششە، هەرچیش جگە لەوەی تێدا بوو، ئەوە لە نەفسی خۆم و شەیتانەوەیە و خوا و پەیامبەرەكەی لێی بەرین.
پەناش دەگرم بەخوا لەوەی بە بیری ئێوەی بێنمەوە و خۆم لە یادی بكەم. والله أعلم. وصَلِ اللَّهُم عَڵی محُمَد خاتم النبیین ۆێلِه ۆالحَمْدُ لِله رَبّ العَالمیِن.
ههژاری لێ خۆش بوونی خوا
علي خان
خوا خۆش بێت لە خۆی و دایك و باوكی و موسڵمانان
مزگەوتی قازی محمد / كەلار
23 ربیع الأول 1431
[email protected]
009647701234157
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە