کتێبخانە

شه‌هید كردنی ئیمامی حوسەین ڕه‌زای خوای لێ بێت

 

 

ڕێخۆشكار

سوپاسی خوای مەزن دەكەم بەو شێوەیەی شایستەیەتی، صەڵات وسەلام لەسەر ڕێنمونیكاری مرۆڤایەتی كە موحەممەدی پەیامبەریەتی  صلى الله عليه وسلم ، هەروەها لەسەر خۆشەویستان وئازیزان و سەرخەرانی پەیامبەر  صلى الله عليه وسلم ، كە خێزان وخانەوادە و هاوەڵەكانیەتی، وئەوانەشی شوێنیان كەوتون بە چاكی، دوای ئەوە:

خوێنەری سەنگین... ئەم كتێبەی بەردەستت چەند هەڵبژاردەیەكە لە كتێبی: «دەمێك لە مێژوی ئیسلام لە وەفاتی پەیامبەرەوە  صلى الله عليه وسلم  تا شه‌هیدكردنی ئیمام حوسەین  رضي الله عنه »، وئەو پرس وباسانەی تێدا دەرهێنراوە كە پەیوەستە بە كوشتنی حوسەینەوە، پاشان دەستكاری كراوە وبۆی زیاد كراوە ولێی كەمكراوە ولەكاتی بەراوردا ئەوەت زیاتر بۆ ڕون دەبێتەوە.

كتێبەكەمان ناولێنا: «شەهیدكردنی ئیمامی حوسەین  رضي الله عنه ، ڕونكردنەوەی ڕاستیەكان وڕۆشنكردنەوەی لێڵیەكان وڕەواندنەوەی شوبهەكان».بە هیوای پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەم بوارە هەستی پێدەكرێت، وبابەتەكە بە شێوازێكی زانستی نوسراوە جیاواز لە زۆربەی ئەو كتێبانەی لەم بارەیەوە نوسراون زۆرتر بایەخ بە وروژاندنی هەست وسۆز دەدەن، لە خوای بەرز ومەزن دەپاڕێمەوە ئەوەمان فێر بكات كە سودمان پێ دەگەیەنێت وسودیشمان پێ بگەیەنێت بەوەی كە فێرمان دەكات.

علی خان

مزگەوتی قازی محمد رحمه الله 

عاشورای 1434 كۆچی

 

پێڕست

ڕێخۆشكار 5

پێشەكی 6

هاوەڵان هەمویان برای یەك بوون 12

ئەبێت مێژو بە وردی بخوێنینەوە 13

بەیعەت دەدرێ بە یەزیدی كوڕی موعاویە : 14

هەڵوێستـی ئەهلی سوننەت و جەماعەت لە بەرامبەر بەیعەتدان بە یەزیدی كوڕی موعاویە: 15

ئایا یەزید شیاو بووە بۆ خیلافەت؟ 16

بەیعەت دەدرێت بە یەزید وحوسەینیش ڕەدی دەكاتەوە 17

خەڵكی عێڕاق نامە بۆ حوسەین دەنێرن : 18

حوسەین موسلیمی كوڕی عەقیل دەنێرێت : 18

عوبەیدوڵڵای كوڕی زیاد دەكرێت بە ئەمیری كوفە : 19

دەرچوونی حوسەین  بۆ كوفە : 20

خەڵكی كوفە پشتی موسلیمی كوڕی عەقیل بەر دەدەن 21

بەرهەڵستی هاوەڵان لە دەرچوونەكەی حوسەین : 23

حوسەین دەگاتە قادسیە: 25

حوسەین دەگاتە كەربەلا: 26

حوسەین ئامۆژگاری سوپای كوفە دەكا و خوایان بیر دێنێتەوە: 28

شەڕ لە نێوان هەردولا ڕو دەدات 30

كێ لە خانەوادەكەی پەیامبەر كوژرا؟ 31

ئەوەی دەگوترێ لە بارەی كوشتنـی حوسەینەوە  32

خەڵكی كوفە تۆڵە لە نەفسی خۆیان دەكەنەوە 34

سزای دونیا پێش دواڕۆژ: 35

كێ حوسەینـی كوشت؟ 36

غەدری خەڵكی كوفە كە بكوژی حوسەینن: 38

كێ دەستی ڕاستەوخۆی لە كوشتنـی حوسەیندا  هەبوو؟ 46

كوشتنـی حوسەین لە موسیبەتە گەورەكانە 46

هەڵوێستی خەڵك لە كوشتنـی حوسەین: 49

ئەوەی ڕویدا بە هۆی دەرچونی حوسەینەوە، پێمان ناڵێ دەرچون خراپەی لێدەكەوێتەوە؟ 51

هەندێك بە ئالوبەیت پارە دەردەكەن 52

دوو بیدعەی تازە دوای كوشنتـی حوسەین: 52

هەڵوێستی یەزید لە بەرامبەر 53

كوشتنـی حوسەین 53

«بە كۆدەنگی مێژوونوسان یەزید حوسەینـی نەكوشتوە» 54

هەڵوێستی ناوەند لە ئاست یەزید: 55

ئایا دروستە نەفرەت لە یەزید بكریًَت؟ 56

پێڕست 60

 

 


داگرتن