پێشهكی
الحمدلله رب العالمين، والصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين، نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين.
أما بعد:
گومان لەوەدا نیە كە خۆشی وبەختەوەری وخۆشحاڵی وئاسودەیی وئارامی مرۆڤ لەوەدایە كە بەردەوام دڵی پڕ بێت لە ئیمان وخۆشویستنی خوای پەروەردگار وودوركەوتنەوە لە تاوان وسەرپێچیكردنی فەرمانەكانی، بەتایبەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا كە لای مرۆڤەكان تاوان وسەرپێچیكردن شیرین بووە وعیبادەتی پەروەردگار قورس بوە لەلایان.
منیش بە باشم زانی كە هەستم بە نوسینەوەی دو موحازهرهی مامۆستای بەرێز: «مامۆستا علی خان» -خوا بیپارێزێت-، بەناونیشانی «زیانەكانی تاوان وخۆپاراستن لێی»، چونكە زۆر بەسوود بوو بهلامهوه، ومامۆستاش خۆی پێداچونەوەی بۆ كردوو وههندێك دهستكاری كرد.
شێوازی موحازهرهكهی مامۆستاش ئاوهایه: وتهكهی ئیبن قهییم دههێنێت، پاشان ڕاڤه وشیكردنهوهی بۆ دهكات.
بەهیوای ئەوەی ببێتە مایەی سود وقازانج بۆ موسڵمانان، ههروهها ببێتە تێشویەك بۆ قیامەتی منیش.
داواكارم لە خوای پەروەردگار ئەم كارەم لێ قبوڵ بكات، ونیەتم خاڵص بكات تیایدا تەنها بۆ خۆی.
وآخر دعوانا أَنْ الْحَمدلله رب العالمین.
شیماء محمد
- زەخیرەکردن
- 4 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە