ئەم نامیلكەیەی بەردەستت، بریتیە لە چەند سەر دێڕێك لە بارەی ژیان وكەسایەتی پەیامبەری خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم، بە هیوای لێكۆڵینەوەی گەورەتر وقوڵتر لە بارەی ژیانی پەیامبەرەوە صلى الله عليه وسلم، بەگشتی نامیلەكەكە كراوە بەسێ بەشەوە:
[بەشی یەكەم:] لە پێشەكیەك پێكهاتووە، لە بارەی: گوێڕایەڵی خوا وپەیامبەر كە هاوشانی یەكترن، وقورئان بە تەنها بەس نیە وئەبێت هاوڕێكەشی كار پێ بكرێ كە سوننەتە. هەورەها چەندین مژدەی قورئانیمان هێناوەتەوە كە باس لەوە دەكەن سەرەنجام هەر بۆ پەیامبەران وشوێنكەوتوانیانە.
[بەشی دووەم:] مەزنی وگەورەیی وپایەداری رسول الله مان صلى الله عليه وسلم ڕوونكردۆتەوە، خوای مەزن چۆن ڕێزی لێگرتووە، چۆن تاریفی كردوە، چۆن ستایشی كردوە، هەر لەم بەشەدا هەندێ لە مافەكانی پەیامبەرمان صلى الله عليه وسلم باسكردوە بەسەرمانەوە.
[بەشی سێیەم:] كورتەیەكمان لەبارەی ژیانی پەیامبەرەوە صلی الله علیە وسلم باسكردوە، لە ناوی وڕەچەڵەكی وخێزانەكانی ومناڵەكانی وهەندێك لە لایەنەكانی تری ژیانی بەكورتی، كە ئەبێت هەموو موسڵمانێك ئەو زانیاریە سەرەتاییانەی لە بارەی پەیامبەرەكەیەوە هەبێت.
خۆ هەر هەق وصەوابێكی تێدابوو، ئەوە لە خوای پاك وپیرۆزەوەیە، هەر هەڵە وكورتیەكیشی تێدابوو -كە تێشیدایە-، ئەوە لە خۆم وشەیتانەوەیە، ڕەحمەتی خوا -سبحانە- لەوە بێت كە هەڵەكانمان بە دیاری بۆ دێنێت.
نوسهر
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە