ئەم زنجیرە وانانە، بریتییە لە شەرحی كتێبی الإيضاح في المناسك للنووي سەبارەت بە حوكمەكانی حەج و عومرە ، ئەم كتێبە لەشاری ڕیازی پایتەختی سعوودیە شەرح كراوە، لەبەر كەمی كات تەنها مەبەستەكانی كتێبەكانی ڕوونكراوەتەوە، بۆیە شەرحەكەش ناونرا: مقاصد الإيضاح في المناسك، واتە بەیانكردنی مەبەستەكانی كتێبی الإيضاح ی ئیمامی نەوەوی.