پرسیار و وەڵام

پرسیارهه‌ندێك وتویانه‌: خیلافه‌تی ئیمام عوسمان بۆشاییه‌كه‌ له‌ نێوان ئیمامی عومه‌ر وئیمامی عه‌لی دا، ئه‌مه‌ ڕاسته‌؟

وه‌ڵام: الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله، أما بعد: بێگومان ئیمامی عوسمانی سێیه‌م خه‌لیفه‌ی په‌یامبه‌ره‌  صلى الله عليه وسلم وگومانی تێدا نیه‌ كه‌ خزمه‌تی گه‌وره‌ی به‌ ئیسلام وموسڵمانان كردوه‌ سەرباری ئەو تەم و مژیەی كە لەلایەن نەزان و درۆزن و گومڕاكانەوە دروست كراوە له‌سه‌ری، بەڵام لەڕاستیدا سەردەمه‌كه‌ی بە سەردەمی زێڕین دادەنرێت لە ماوەی هەموو خەلیفە راشدیەكاندا، لە سەردەمی ئەمدا بوو سنوری دەوڵەتی ئیسلامی فراوانی بە خۆوە بینی، لە سەردەمی ئەمدا باكوری ئەفریقیا و ئەسكەندەریە فەتح كران و یەكەمین كەشتی گەلی ئیسلامیش دروست كرا، هەروەها ئەرمینیا و ئازەربایجان فەتح كرا، هەروەها فەتحكردنی هەرێمەكانی فارس لە سەردەمی ئەمدا گەیشتە كۆتایی وە خۆشگوزەرانی و هەرزانی و ئەمن و ئاسایش و بەخشین باڵی بەسەر سەرانسەری دەوڵەتی ئیسلامیدا كێشا. 

جا ئەم خۆشگوزەرانی و فتوحاتە بەردەوام بون بە بەردەوامی خیلافەتی عوسمان، بۆ ماوەی دوازدە ساڵ، پاشان فیتنە لە ساڵی 35 ك سەری هەڵدا، كە كۆمەڵێك موجریم و ستەمكار دەرچوون و بەستەم و ناهەقی هەر لە ماڵەكەی كە بەڕۆژوو بوو و خەریكی قورئان خوێندن بوو كوشتیان.

بۆ زیاتر بڕوانه‌: كتێبی دەمێک لە مێژووى ئیسلام.